یەكێتی: كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ پارتی بەردەوام دەبێت

26/06/2019

نەوا
هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەوەو وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت: بۆ جێبەجێكردنی دواقۆناغی رێككەوتنەكە و پرسی كەركوك كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.
رۆژی چوارشەممە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەولێر كۆبوونەوەو پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوكیان تاووتوێكرد.
لەوبارەیەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە  ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: كۆبوونەوەو پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناغی رێككەوتنەكەمان.
وتیشی: كۆبوونەوەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوكەوە بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group