پەكەكە كوژرانی 26 سەربازی توركیای راگەیاند

26/06/2019

نەوا
باڵی سەربازی پەكەكە كردنە ئامانجی هەلیكۆپتەرێكی جەنگی و كوژرانی 26 سەربازی توركیا رادەگەیەنێت.
لە راگەیەنراوێكدا ناوەندی چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە بە باڵی سەربازی پەكەكە ناسراوە باسی لەوەكردووە، گەریلاكانیان هەلیكۆپتەرێكی جەنگی جۆری كۆبرایان كردۆتە ئامانج.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە ئەنجامی چەند چالاكیەكی هێزەكانیان 26 سەربازی توركیا كوژراون.
ماوەیەكە شەڕ و پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پەكەكە لە باشور و باكوری كوردستان توندتر بوەتەوە و هەردوو لاش ئاماری جیاجیا لە بارەی ئەو شەڕانە بڵاودەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group