ترامپ: شەڕ لەگەڵ ئێران درێژە ناخایەنێت

26/06/2019 جیهان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

نەوا
سەرۆكی‌ ئەمریكا رایگەیاند كە هەر جەنگێك لەگەڵ ئێراندا بەرپا ببێت درێژە ناخایەنێت، باسی لەوەشكرد، لەوەها ئەگەرێكدا هیچ هێزێكی پیادەی ئەمریكی بەشداری شەڕەكە ناكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "فۆكس" وتی‌: "ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێراندا بەرپاببێت، هیچ هێزێكی  پیادەی ئەمریكی لە گۆڕەپانی‌ جەنگ نابێت".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد كە سەركردایەتی ئێران لاوازن هیچ و زیرەكیان نییە، وتیشی‌: "خوازیارم لەگەڵ‌ ئێران نەكەوینە جەنگەوە، بەڵام گەر شتێك رووبدات ئێمە لە بارودۆخێكی‌ زۆر بەهێزداین".
ترەمپ راشیگەیاند كە "ئەگەر لەگەڵ‌ ئێران جەنگ رووبدات، درێژە ناخایەنێت".
رۆژی سێ شەممەش دۆناڵد ترامپ لە تویتێكدا رایگەیاندبوو، ئێران لە زمانی هێز تێدەكگات نەك زمانی نەرم و قسەی خۆش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group