ژمارەیەك چالاكوانی ئێرانی داوادەكەن رێگریبكرێت لەشەڕی وڵاتەكەیان و ئەمریكا

26/06/2019

نەوا
زیاتر لە 100 چالاكوان و رۆژنامەنوسی دیاری ئێران لە نامەیەكی كراوەدا هۆشداری دەدەن لە مەترسیەكانی هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان وڵاتەكەیان و ئەمریكا و داوا لە نەتەوەیەكگرتوەكان و چەند وڵاتێك دەكەن، رێگری بكەن لە روودانی شەر لە نێوان ئێران و ئەمریكا.
116 نوسەر، رۆژنامەنوس و چالاكوانی دیاری نیشتەجێی ناوخۆ و دەرەوەی لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان، یەكێتی ئەوروپا ژاپۆن و چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان كردووە باسیان لەوەكردووە، كە دەرەنجامی هێرشكردنە سەر  وڵاتەكەیان، كارەساتبار دەبێت، هەروەك چۆن لە عێراق و ئەفغانستان روویدا.
جەختیشیان كردۆتەوە، هەنگاوی لەو جۆرە دەبێتە هۆی روودانی كارەساتی مرۆیی و قوڵبوونەوەی كێشەكانی ناوچەكە.
ئەو نوسەر و چالاكوانە ئێرانیانە داواشیان كردووە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و ئەو وڵاتانەی ئامادەیی خۆیان بۆ نێوبژیوانی لە نێوان تاران و واشنتۆن دەربڕیوە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە و رێگری بكەن لە روودانی شەڕ و كارەساتی گەورەی مرۆیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group