یەكشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و ئەجێنداكەشی رانەگەیەندراوە

27/06/2019

نەوا
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئامادەی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان ببن.
لەوبارەیەوە د.ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبون لە دانیشتنی ژمارە 9ی ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، كە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 30-6-2019 بەڕێوەدەچێت.
هەرچەندە بە فەرمی بانگهێشتی پەرلەمانتاران كراوە، بەڵام لە بانگهێشتنامەكەدا ئاماژە بەكارنامە و ئەجێنداكەی نەكراوە.
جێی ئاماژەیە رۆژی 1ی تەمموز پشوی هاوینەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات و تائێستاش كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكنەهێنراوە، كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە مەسرور بارزانی راسپێردراوە لەماوەی 30 رۆژدا پێكیبهێنێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group