تۆمەتبارێك دوای سێ ساڵ لە سلێمانی دەستگیركرا

27/06/2019

نەوا
مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیاری‌ سەربە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن، كە لەساڵی‌ 2016وە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ هەیە و لەیاسا هەڵاتوە.
راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ‌تۆمەتبارەكە بەمادەی‌ 456 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ داواكراو بوە، بەڵام لە شوێنی‌ نیشتەجێبونی‌ خۆی‌ هەڵاتبو، تا ئەوكاتەی لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیارییەوە توانرا لەناحیەی‌ بازیان دەستگیربكرێت‌ و روبەڕوی‌ یاسا بكرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەفەرمانی‌ دادوەر راگیراوە و لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیارییەوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەی‌ بۆ كراوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group