ئەمساڵ نزیكەی حەوت هەزار هاووڵاتی كوردستان فەریزەی حەج جێبەجێ دەكەن

27/06/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا بڕیاری زیادكردنی رێژەی حاجیانی هەرێمی كوردستان دراوە و نزیكەی حەوت هەزار هاووڵاتی فەریزەی حەج جێبەجێ دەكەن.
شێخ قاسم رەسوڵ بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئەمساڵ حەوت هەزار هاووڵاتی هەرێمی كوردستان سەردانی سعودیە دەكەن بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج".
وتیشی "ئەمڕۆ دوو هەزار حاجی بۆ هەرێمی كوردستان زیادكراوە، كە بە سەر پارێزگاكان و حەجی بازرگانی و یەدەگەكاندا دابەش دەكرێت".
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان باسیشی لەوەكرد، ئەمساڵ نرخی حەجی بازرگانی زیاتر لە 16 هەزار دۆلارە و بەپێی داواكاری دەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group