به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌یفا وه‌هبى هونه‌رمه‌ندى لوبنانى زۆر له‌یه‌ك ده‌چن كچێكى ئێرانى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده لوبنانیه تۆمار ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه رووبه‌ڕووى لێدان و سوكایه‌تى ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه له‌دادگاى تاوانه‌كانى تاران سكاڵاى دژى هه‌یفا وه‌هبى تۆمار كردووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كچه‌كه له‌سكاڵاكه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده لوبنانیه‌كه زۆر له‌یه‌ك ده‌چن هه‌ركاتێك هه‌یفا وێنه‌یه‌كى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌م له‌لایه‌ن كه‌سوكار و خێزان و هاوڕێكانیه‌وه رووبه‌ڕووى لێدان و سوكایه‌تى كردن ده‌بێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى وا ده‌زانن ئه‌وه‌و له‌چكه‌كه‌ى لابردووه.
كچه‌كه به دادوه‌رى وتووه، پێش ماوه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه بووه‌و له‌لایه‌ن هه‌ندێك له گه‌نجه‌وه رووبه‌ڕووى رفاندن بووه‌ته‌وه و بێهۆشیان كردووه و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌رى، واى زانیوه كه ئه‌وه رووداوێكه‌و به‌سه‌ریدا هاتووه به‌ڵام دواتر وێنه‌ى كچێكى بێ له‌چكى بینى كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرابوه‌وه‌و له‌و چووه.
كچه‌كه وێنه‌كه‌ى داوه‌ته داگاو وتویه‌تى، ئه‌وه من نیم و هه‌یفا وه‌هبى ئه‌كته‌رى ناودارى لوبنانییه، ئه‌و وێنه‌یه بووه‌ته هۆى دابڕانم له خێزانه‌كه‌م و كه‌سوكارو هاوڕێكانم، هه‌وڵى زۆرم داوه كه ده‌وروبه‌ره‌كه‌م تێبگه‌یه‌نم كه ئه‌وه من نیم به‌ڵام هیچ سودێكى نه‌بووه.
كچه ئێرانیه‌كه سكاڵاى له‌سه‌ر هه‌یفا و چه‌ند كه‌سێكى نادیار كه رفاندویانه تۆمار كردووه، دواتر دادگا كچه‌كه‌ى ناردووه‌ته پزیشكى تایبه‌تمه‌ند و ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه كه ده‌ستدرێژى نه‌كراوه‌ته سه‌رى هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووى كێشه‌ى ده‌روونى نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دواتر دادگا رایگه‌یاندووه كه سكاڵاكه‌ى هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و كچه‌كه خۆى دروستى كردووه.