نه‌وا
مه‌نسور بعێجى ئه‌ندامى په‌له‌مانى عیراق له ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت، ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى واژۆى په‌رله‌مانتاران كراوه بۆ زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك له‌یاساى بودجه‌ی 2019 بۆئه‌وه‌ى هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم خه‌رج نه‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی نه‌وت راده‌ست ده‌كات.
بعێجى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى واژۆى په‌رله‌مانتاران كردوه بۆئه‌وه‌ى بڕگه‌یه‌ك بۆ یاساى بودجه‌ی فیدراڵی زیاد بكرێت و تێیدا حكومه‌تى ناوه‌ندى ناچاربكات هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان خه‌رج نه‌كات ئه‌گه‌ر رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستنه‌كات.
ده‌شڵێت "ئه‌وه مافێكى سروشتی ئه‌و پارێزگایانه‌یه، كه نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن، چونكه هیچ ماناى نییه داهاتى نه‌وت راده‌ستى هه‌رێمى كوردستان بكه‌یت و ئه‌ویش نه‌وت بۆ خۆى به‌رهه‌مبهێنێت".
مه‌نسوڕ بعێجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق رونیكردوه‌ته‌وه، دژى گه‌لی هه‌رێمى كوردستان نین، به‌ڵام ناكرێت بێده‌نگ بن له راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت و داهاته‌كه‌ى و پشكى خۆیشى له بودجه‌ى گشتى وڵات وه‌ربگرێت.
به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019ی عیراق، ناردنی موچه‌ى موچه‌خۆرانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه نییه و بابه‌تێكی جیاوازه.