عفرین...لە تەقینەوەیەكدا 31 چەكدار كوژران و برینداربون

11/07/2019

نەوا
لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە گوندی ترندێ-ی سەربە عفرین لە رۆژئاوای كوردستان، بەلانیكەم  11 چەكدار كوژران و 20ی دیكەش برینداربون.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردەوە، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گوندی ترندێ كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیك ناوەندێكی چەكدارانی  'جەبهە شامیە' رویدا، 11 چەكدار و كەسانی هاوردەكراو بۆ عفرین كوژراون، هەروەها 20 چەكداری دیكەش برینداربون.
هەر ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی دیكە، لە گەڕەكی وڵات لە ناوەندی شاری عفرین رویداوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group