وەزیری نوێی دارایی پلان و ئامانجەكانی ئاشكرا دەكات

12/07/2019

نەوا

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، ئاماژە بەوە دەكات، هەوڵ و پلانیان بۆئەوەیە وەزارەتی دارایی یەكێك بێت لەو وەزارەتانەی كە بە كردەیی وەزارەتی خەڵك بێت و لەرێگەی سیستمێكی بانكیی ئەلیكترۆنییەوە موچە دابەش بكرێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە میدیای گۆڕانی راگەیاندوە"هەوڵدەدەین بۆ پەیڕەوكردنی شەفافیەتێكی زۆر و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات".
وەزیری نوێی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم  ئاماژەی بەوەشكردوە، هەوڵدەدەن بۆ كۆكردنەوەی داهاتەكان بەشێوەیەك كە بەپێی پێداویستییەكانی خەڵك و بەپێی ئەولەویاتی خەڵك جارێكی دیكە و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group