كورتەباڵاكانی كوردستان داواكاریەكانیان گەیاندە بەغدا

12/07/2019

نەوا

بەمەبەستی خستنەڕووی دۆخ و ڕەوشی كورتەباڵاكان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان وەفدێكی كورتەباڵاكانی هەرێم سەردانی پەرلەمانی عیراقیان كرد.
لەڕاگەیەندراوێكدا عومەر  جەبار ساڵح سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان رایگەیاندووە: رۆژی 11-7-2019 وەفدێكی كورتەباڵاكانی كوردستان سەردانی پەرلەمانی عیراقیان كردووە و لەگەڵ بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوەتەوە و باسیان لە دۆخ و ڕەوشی كورتەباڵا و خاوەن پێداویستی تایبەتیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: دواتر سەردانی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانیان كردووە و باسیان لە دۆخی كورتە باڵاكانیان كردووە.
عومەر جەبار باسی لەوەشكردووە كە سەردانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراقیان كردووە و داوایان كردووە كە مووچەی كورتە باڵا و خاوەنی پێداویستی تایبەتی كوردستانیش هاوتای مووچەكانی عیراق بكرێت و بخرێتە سەر وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group