عەلی حەمەساڵح: دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سزای سیاسیە

12/07/2019

نەوا


سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە پۆستەكەی، لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە سزای سیاسیە و بەهەموو شێوەیەك دژی دەوەستنەوە.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، لە كۆتا رۆژەكانی كابینەی هەشتەمدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، فەرمانی بۆ لادانی مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەركردوە و دواتر وەزیری پەروەردە، نوسراوی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەركردووە.
جەختیش دەكاتەوە: كە ئەو بڕیارە بەشێوەیەكی نایاسایی دەركراوە و زیاتر سزایەكی سیاسیە، بۆیە ئەوان وەك فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان رووبەڕووی هەر سزایەكی سیاسی دەوەستنەوە، كە بەرامبەر هەر بەرپرس و كەسێك بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group