تەنها بۆئەوەی ناوی بچێتە گینسەوە..كارێكی سەیری كردوە؟!

13/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
پیاوێكی بەڕەگەز بەلجیكی، بە خەیاڵی ئەوەی ناوی بچێتە ناو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، ماوەی پێنج رۆژە لەسەر تەوالێتی كافێیەكی نزیك ماڵی خۆیان دانیشتووە و نایەتە دەرەوە.

 جیمی دی ڤرینی تەمەن 48 ساڵ، كە پێشتر هەوڵیداوە ببێتە شۆفێری بارهەڵگرە گەورەكان، بیرۆكەی ئەوەی بەمێشكیدا هاتووە ناوی خۆی لەناو گینسدا تۆمار بكات، ئەویش لەڕێگای ئەنجامدانی ئاڵەنگارییەكی سەخت، بەدانیشتنی بۆماوەی 165 كاتژمێر لەسەر تەوالێتێك لەناو كافێیەك، كە بەتایبەت بۆی دروستكراوە تابتوانێت سەركەوتوو بێت لە ناو تۆماركردنی لە گینسدا. بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی جیمی-یە، كە نەیتوانیوە تا ئەو رادەیەی خۆی دەیەوێت بمێنێتەوە لەسەر تەوالێتەكە، بەڵكو لەرۆژی هەینی 12ی تەمموزدا كۆتایی بەكارەكە هێناوە و دەركەوتوە بۆماوەی 116 كاتژمێر توانیویەتی دابنیشێت، بەوەش نەگەیشتۆتە ئەو ژمارەیەی خۆی دەیویست.


لەوبارەیەوە جیمی دی ڤرین بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتوە "بەهۆی ئەو كارەیەوە روبەڕوی رەخنە و گاڵتەی دانیشتوانی ناوچەكەی بۆتەوە".
بەپێی ئەو ئاڵەنگارییەی ناوبراو رایگەیاندبو، تەنها بۆماوەی 5 خولەك رێگای پێدراوە هەستێت و بتوانێت سەرخەوێك بشكێنێت، هاوكات ئەو تەوالێتەی بۆی دروستكراوە و ناوبراو لەسەری دانیشتبوو، نەبەسترابوەوە بە بۆری ئاوەڕۆی كافێكەوە.
بەپێی پێوانەكانی كتێبی گینس لەپێشتردا هیچ كەسێك ئاڵەنگارییەكی لەوشێوەیەی بە دانیشتن بۆ ماوەیەكی درێژ لەسەر تەوالێت ئەنجام نەداوە، بەڵام بەپێی قسەكانی جیمی دی ڤرین، كەسێكی دیكە پێشتر توانیویەتی بۆماوەی 100 كاتژمێر لەسەر تەوالێت دابنیشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group