نه‌وا
هیبه حه‌یده‌رى به‌ڕه‌گه‌ز سورى، كه بێژه‌رى كه‌ناڵى ئێم.بى.سى سعودییه، له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی هۆڵه‌ندا تووشى پێكان ده‌بێت له ئه‌ژنۆیدا و جانتاكه‌شی لێ ده‌دزرێت.
هیبه حه‌یده‌رى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌ى رووداوه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، له سێیه‌م رۆژی پشوه‌كه‌یدا له هۆڵه‌ندا، تووشى رووداوێكى ناخۆش بووه و كه‌وتووه، له‌هه‌مانكاتدا جانتاكه‌شیان لێدزیوه.
راشیگه‌یاندووه، كه سوپاس بۆ خوا ئه‌و سه‌لامه‌ته و له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌رده‌گرێت.
هیبه روونیشیكردۆته‌وه، پێكانه‌كه‌ى له ئه‌ژنۆی چه‌پیدایه و به‌سته‌رى سه‌لیبى بچڕاوه، بۆیه له‌رێگى ئینستاگرامه‌كه‌یه‌وه دڵنیایى ده‌داته هه‌وادرانى كه ئه‌و باشه و ئه‌وه قه‌زاو قه‌ده‌ر بووه كه به‌سه‌ریداهاتووه.