وێنە.. ئۆتۆمبێلێكی لامبۆرگینی بە پرینتەری 3D بۆخۆی دروستكرد

14/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
پیاوێكی ئەمریكی كە ئارەزووی بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری لامبۆرگینی هەبوو، بەڵام لەبەر گرانی نرخەكەی بۆی نەدەكڕدرا، هەربۆیە بە پرینتەری 3D دروستیكرد و تامی ئەسڵیەكە دەدات.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، ستیرلینگ باكۆس كە مامۆستای فیزیایە لەدامەزراوەیەكی تایبەت بەبواری لێزەر، ئارەزووی زۆری بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری لامبۆرگینی هەبووە، بەڵام ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە گرانبەهایە و نرخەكەی 400 هەزار دۆلارە ئەوەش بە زۆرینەی خەڵكی جیهان ناكڕدرێت.
ئەو مامۆستایە بڕیاری داوە لەگەڵ كوڕەكەیدا، كە ناوی زاندە، ئەو توانا فیزیاییەی هەیەتی بەكاریبهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلەی دەیەوێت، بۆیە لەرێگەی پرینتەری جۆری 3D ئۆتۆمبێلەكەی دروستدەكات.
شارەزایان ئاماژەیان بەوەداوە، هەرچەندە ئۆتۆمبێلەكە كۆپییەكی تەواوی ئەسڵیەكە نییە، بەڵام تامی ئەو دەدات و ئەو جۆرەشی دروستی كردووە "لامبۆرگینی ئەڤێنتادۆر"ە.
ئەو باوك و كوڕە چەند پارچەیەكی ئەسڵی ئۆتۆمبێلەكەیان بەهەرزان پەیدا كردووە بۆ تەواوكردنی ئۆتۆمبێلەكە هەروەها بزوێنەری "كۆرفێت 2003" و گوازەرەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلی پۆرشی 911 یان بەكارهێناوە، باكۆس ئاشكرایكردوە كە تەواوی تێچووی ئۆتۆمبێلەكە 20 هەزار دۆلار بووە و بەمنزیكانەش ئامادە دەبێت بۆ لێخوڕین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group