دیاردەیەكی گەردوونی روو دەدات

15/07/2019 جیهان

نەوا
سەنتەری گەردوون ناسیی نێودەوڵەتی لە ئیمارات لەراپۆرتێكدا ئاماژە بەوەدەكات، درەنگانی شەوی دووشەممە، دیاردەیەكی سروشتیی گەردوونی روودەدات و لە هەرێمی كوردستانیش دەبینرێ.
محەمەد شەوكەت، بەڕێوەبەری سەنتەری گەردوونناسیی نێودەوڵەتی لە ئیمارات، رایگەیاندووە، شەوی دووشەممە 15/7/2019، كاتژمێر 09:45 خولەكی شەو بەكاتی هەولێر، نیمچە مانگگیران روو دەدات، كە بەچاوی ئاسایی نابینرێت".
هەروەها گەردونناسەكە رایگەیاندووە، "لەكاتژمێر 11:20ی خولەكی شەو مانگگیرانەكە دەبینرێت و لەكاتژمێر 12:30ی خولەكی نیوەشەو مانگگیران دەگاتە گیرانی تەواوەتی.
بەڕێوەبەری سەنتەری گەردوونناسیی نێودەوڵەتی هەروەها رایگەیاندووە، مانگگیران تا كاتژمێر 03:18ی بەیانی خولەك بەردەوامدەبێت.
مانگگیرانەكەی ئەمشەو لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و كوردستان و ناوەڕاستی ئاسیا، ئەفریقیا و ئەورووپا دەبینرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group