شێخ جەعفەر: لەماوەیەكی كەمدا وەك جێگری سەرۆكی هەرێم دەستبەكاردەبم

15/07/2019
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

نەوا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، رایگەیاند، چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێمە بۆ ئەوەی وەك جێگری سەرۆكی هەرێم دەست بە كار بكات، هاوكات دەشڵێت، گەشبینە بەوەی لە ماوەیەكی كەمدا هێزەكانی 70 و 80 یەكبخرێنەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و كاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، بە میدیای رەسمی پارتی راگەیاندوە، چاوەڕێی مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمە، تا وەك جێگری سەرۆك دەستبەكار بێت، وەك خۆیشی ئاماژەی پێدا، لە ماوەیەكی كورتدا فەرمانەكە دەردەچێت.
سەبارەت بە یەكگرتنەوەی هەردو یەكەی 70 و 80 و ئەو كارانەی بۆ ئەو مەبەستە كراون، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، كە هەنگاوی باش نراون و پێشیوایە، كە لە كابینەی نوێدا و پێكهێنانی تەواوی سەرۆكایەتیی هەرێم، هەنگاوی باشتری بۆ دەنرێت.
شێخ جەعفەر رەتیشی كردەوە، كە هیچ رێگرییەك بۆ ئەو مەبەستە هەبێت، هەربۆیەشە گەشبینە بەوەی، لە ماوەیەكی كەم مەودادا، ئەو هێزە نیشتیمانییە دروست بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group