سەربازێكی توركیا لە عیراقدا كوژرا

16/07/2019 جیهان

نەوا
سەربازێكی توركیا لە عیراقدا كوژرا و هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكرێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، سەربازێك لە "باكوری عیراق" لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" بە سەختی برینداربوە و وێڕای هەوڵەكانی پزیشكەكان، نەتوانراوە رزگار بكرێت و گیانی لەدەستداوە.
توركیا ژمارەیەك سەربازگە و خاڵی چاودێریی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان و ناحیەی باشیك هەیە و بەردەوامیش لە رێی فڕۆكە جەنگییەكانییەوە بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات و روبەڕوی گەریلاكانی پەكەكە دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group