سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان: رۆژنامەنوسانیش ناپرۆفیشناڵانە كاردەكەن

16/07/2019

نەوا-لاڤە كۆردە 
سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان دەڵێت "تائێستا لێپرسینەوە لە تاوانبارانی كوشتنی رۆژنامەنوسان نەكراوە، بەڵام رۆژنامەنوسان خۆیشیان ناپرۆفیشناڵانە كاردەكەن".
د.نەزاكەت حەمەسەعید سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "رەنگە ئێمەش گلەییمان هەبێت لە سەندیكای رۆژنامەنوسان، بەڵام ئەوەندەی ئاگادارم ئەو سەندیكایە زۆر سەربەخۆیانە كارەكانی كردوە و هەرچی پێشێلكاری بەرانبەر رۆژنامەنوسان هەبوبێت لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك بێ جیاوازی تۆماركراون".
هەروەها جەختیكردەوە، كە تائێستا لێپرسینەوە لە تاوانبارانی تیرۆری رۆژنامەنوسان نەكراوە، دامودەزگا و سەندیكا و تەواوی ئۆرگانەكان حزبین و دادگاكان سەربەخۆ نین.
وتیشی "هەرچەندە ئێمە هەرگیز پشتی رۆژنامەنوس نادەین لە زەوی، بەڵام تاوانی رۆژنامەنوسان خۆیشیانی تێدایە و ناپرۆفیشناڵانە كاردەكەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group