ئەسۆشیەیتد پرێس: پەیوەندیكردن بە كەشتیەكی نەوت هەڵگر لە گەروی هورمز پچڕاوە

16/07/2019 جیهان

نەوا
نەمانی پەیوەندی لاسیلكی بە دەستەی كەشتیوانی كەشتییەكی نەوت هەڵگر لە گەرووی هورمز لە چوارچێوەی ئەو بارگرژیەی لەنێوان ئێران و ئەمریكا هەیە، ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر دروستكردووە.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس لەهەواڵێكدا ئاماژە بەوەدەكات، كەوا كەشتییەكی نەوت هەڵگر كە ئاڵای وڵاتی پەنەمای پێوەبووە و ناوی ریایە، ماوەی دوو رۆژە لە ئاوەكانی كەنداو دیار نەماوە و هیچ پەیوەندییەكی لاسیلكی ناتوانێ‌ وەربگرێت.
ئاژانسەكە ئاماژە بەوەدەدات كە تا ئێستا هیچ لایەنێك و حكومەتی پەنەماش هیچ لێدوانێكی رەسمی لەوبارەیەوە نادەن.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس لەزاری سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای ریفینیتیڤ بۆ داتاو زانیارییەكان بڵاویكردۆتەوە، كەوا كەشتیە نەوت هەڵگرەكە لەماوەی سێ‌ مانگی رابردوودا، ناوەناوە لەژێر سیستمی چاودێری دیار نامێنێت و پەیدادەبێتەوە، بەڵام ئەوە ماوەی دوو رۆژە هیچ هەواڵێكی نیە و ناتوانرێت پەیوەندی بكرێت بە دەستەی كەشتیوانی كەشتی ریای نەوت هەڵگرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group