نشینگەی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكات كە سەردانی ئێران دەكەن

16/07/2019

نەوا
نشینگەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات ئەوانەی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن دەتوانن 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن. 
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات كە لەكاتی سەردانیكردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوكەسانەی ئەو بڕەپارەیە دەبەن دەبێت لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستەی وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بەپێچەوانەوە لە رێگا توشی كێشە دەبن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group