نه‌وا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، 329 حاجی هه‌ولێر، كه له حه‌وت كاروان پێكهاتبوون به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز.
تیمی راگه‌یاندنی حه‌جی كوردستان رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامی گه‌یشتنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سعودیه و دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز و سه‌ردانیكردنی شوێنه مێژووییه‌كانی ئیسلام، رۆژی سێشه‌ممه 16ی ته‌مموز یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان گه‌یشتنه شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، 329 حاجی هه‌ولێر، كه له حه‌وت كاروان پێكهاتبوون به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه شاری مه‌ككه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیه‌وه پێشوازییان لێكرا و یه‌كه‌م هه‌نگاوی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ ئاسانكاری و خزمه‌تكردنی حاجیان له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
كاروانی به‌رێكردنی حاجیان له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی تا 26ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامییان ده‌بێت، كۆی گشتی ژماره‌ی حاجیانی كوردستانیش له‌مساڵدا حه‌وت هه‌زار و 130 كه‌س ده‌بێت.