دەنگۆیەك لەسەر عادل عەبدولمەهدی رەتدەكرێتەوە

17/07/2019 عێراق

نەوا
نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەنگۆی ئەوە رەتدەكاتەوە، كە گوایە ناوبراو وتویەتی دان بەبوونی ئۆپۆزسیۆندا نانێت.
سەرچاوەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران دەڵێت "ئەوەی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی بڵاویكردوەتەوە گوایە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران وتویەتی دان بە بوونی ئۆپۆزسیۆندا نانێت، بەهیچ شێوەیەك راست نییە".
ئەو سەرچاوەیە بەهەموو شێوەیەك ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە و وتویەتی "دەنگۆیەكی ناڕاستە و سەرۆك وەزیران لە هیچ كاتێكدا شتی لەو جۆرەی نەوتوە".
سەرچاوەكەی ناو نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی تەئكیدیشیكردوەتەوە، بەشێوەیەكی پیشەیی و بێلایەن مامەڵە لەگەڵ سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندندا دەكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group