عێراق ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر دەكات

17/07/2019 عێراق
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق كاردانەوەی نیشاندا سەبارەت بەو هێرشەی كە كرایەسەر دیپلۆماتكارانی كۆنسوڵخانەی توركیا لە هەولێر و رایگەیاند كە ئیدانەی هێرشە دەكات.
لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە: " ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كۆنسولخانەی توركیا لە هەولێر".
ئەحمەد سەحاف وتوویەتی: "لە پەیوەندیداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەكە".
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەراگەیەنداروێكدا بڵاویكردبویەوە، رۆژی چوارشەممە لە رێستورانتێكی شاری هەولێر رووداوێكی تەقەكردن روویدا كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی كارمەندێكی كۆنسولخانەی توركیا و هاوڵاتییەك و برینداربوونی یەكێكی دیكەش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group