زاخۆ گەیشتە خولی نایابی تۆپی پێی عیراق

17/07/2019 وەرزش

نەوا
یانەی زاخۆ توانی لەگەڵ یانەی ئەلقاسم خۆی بگەیەنێتە خولی نایابی تۆپی پێی عیراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی پلە یەكی تۆپی پێی عیراق، یانەی زاخۆ توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی برایەتی بباتەوە و كارتی گەیشتن بە خولی نایابی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنێت.
هەروەك یانەی ئەلقاسم-یش توانی سێ گۆڵی بێوەڵام لە یانەی كەربەلا بكات و تكتی گەیشتن بە وەرزی داهاتوی خولی نایاب بۆ خۆی ببڕێت.
جێی ئاماژەیە یانەی ئەلقاسم یەكەمی ریزبەندیی گروپی یەكەمە بە 13 خاڵ و زاخۆش بە 12 خاڵەوە پلەی یەكەمی گروپی دووەمی گرتوە و بەجیاوازی گۆڵ پێش سەناعە كەوتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group