نه‌وا
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په كه دادگاییكردنی به‌رده‌وامه، بڕیاردراوه به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه به‌تۆمه‌ته‌كانی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، به‌ره‌نگاری له رێپێوان و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌دا، هاندانی خه‌ڵك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا، هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" دادگایی ده‌كرێت، بڕیاری به‌رده‌وامیدان بهدهستبهسهركراوییهكهی درا.
ماوه‌ی دوو رۆژ بوو دانیشتنی دادگایی له دادگای 9ه‌مینی سزای قورسی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چو، تێیدا دوای وه‌رگرتنی به‌یاننامه‌ی پارێزه‌ره‌كانی، ده‌میرتاش تۆمه‌تباركرا و دوای ئه‌وه‌ش دادگا بڕیاری خۆی دا، كه ماوه‌ی دهستبهسهركراوییهكهی درێژ بكه‌نه‌وه و دانیشتنه‌كه‌یان بۆ 2 و 3ی ئه‌یلولی داهاتو دواخست.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په له رۆژی 4 تشرینی یه‌كه‌می 2016 له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده‌ستگیركرا و تائێستاش له زینداندایه.