نه‌وا
ته‌رمی ئه‌و دیپلۆماتكاره توركه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هێرشێكی چه‌كداریدا له هه‌ولێر كوژرا، گه‌یشته‌وه ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی توێكاره پزیشكییه‌كانی ته‌رمه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر كۆتایی هات، ته‌رمی ئه‌و كارمه‌نده‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا كه رۆژی چوارشه‌ممه 17-7-2019 له رێستۆرانتی "ئۆكباز" له شاری هه‌ولێر له روداوێكی ته‌قه‌كردندا كوژرا، گه‌یه‌ندرایه‌وه ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
دوابه‌دوای روداوه‌كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێرشبه‌ره‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد، كه شاندێك ده‌نێرنه هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ی ورده‌كاری روداوه‌كه بزانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌نین هینیس بلاسخارت سه‌رۆكی نێرده‌ی رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به روداوه‌كه‌ی دوێنێ بڵاوكرده‌وه و به‌توندى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ی توركیای له‌شارى هه‌ولێر ئیدانه كردوه، كه تێیدا چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش كوژراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌ژێر هیچ بارودۆخێدا ئه‌و هێرشه پاساوى نییه و پێویسته به‌توندى ئیدانه بكرێت، داواش ده‌كه‌ن ئه‌وپه‌ڕى دانبه‌خۆداگرتن هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتداران لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واو بكه‌ن و تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستى دادگاى بكه‌ن.