سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر كەشتییەكی نەوت هەڵگردا گرتووە

18/07/2019 جیهان

نەوا
سوپای پاسداران رایگەیاند كە دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوت هەڵگری بیانیدا گرتووە كە ''قاچاخچێتی بە سووتەمەنی''ی دەكرد.
سایتی ئینتەرنێتی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە رۆژی یەكشەممە، بەلەمەكانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە كەنداو لە میانی دەوریەی تایبەتی خۆیاندا بەتۆمەتی قاچاخچێتیكردن بە سووتەمەنی، كەشتییەكی نەوت هەڵگریان لە باشووری دوورگەی لارك وەستاندووە.
كەشتییە نەوت هەڵگرەكە یەك ملیۆن لیتر سووتەمەنی گواستۆتەوە و 12 كارمەندی تیادا بووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر هەندێك لە میدیاكانی رۆژئاوا ئەو دەنگۆیانەیان بەدرۆ خستبوویەوە كە ئێران كەشتییەكی نەوت هەڵگری بیانیان وەستاندبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group