بەرهەم ساڵح پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا

18/07/2019 جیهان

نەوا
بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، كرد بەھۆی كوژرانی كارمەندێكی كۆنسوڵخانەی توركیا لە شاری ھەولێر. 
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاوكراوەتەوە، بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، كردووە بەھۆی كوژرانی كارمەندێكی كۆنسوڵخانەی توركیا لە شاری ھەولێر. 
باس لەوەشكراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەردۆغان و بەرهەم ساڵح باسی پرسەكانی ناوچەیی و پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group