داوادەكرێت FBI لێكۆڵینەوە لە ئەپڵیكەیشنی فەیس ئەپ (Face App) بكات

18/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
چەك شومەر سیناتۆری ئەمریكا، داوای لە FBI و كۆمیسیۆنی فیدراڵیی بازرگانی كردووە، كەوا ئەپڵیكەیشنی "پیركردن"ی ناسراو بە (فەیسئەپ) Face App قەدەغەبكرێت كە ئەپێكی رووسییە و بەم چەند رۆژەی دوایی بەخێرایی بڵاوبووەتەوە.
چەك شومەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر وەبیریهێناوەتەوە، ناوەندی ئەپی FaceApp لە رووسیایە و ئاماژەی بەوەدا، بەرلەوەی بەكارهێنەرانی بتوانن بەكاریبهێنن، داوای مۆڵەتی بەدەستگەیشتنی تەواوی زانیارییەكان دەكات.
ناوبراو رایگەیاندووە، ئەپڵیكەیشنەكە مەترسییە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی و بابەتی مەحرەمییەتە و داوای لە FBI كردووە، لێكۆڵینەوە دەستپێبكات لەبارەی گەیشتنی زانیارییەكانی ئەمریكا بەدەستی حكومەتی رووسیا لەو رێگەیەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group