نەوا
دەزگای دژەتیرۆری كوردستان لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك وێنە و زانیاری دەربارەی یەكێك لە داواكراوانی تەقەكردنەكەی رۆژی 17ی تەمموزی ناو رێستورانتەكەی هەولێر بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ئاگادارییه‌ك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێ 17ی ته‌مووز، كه بووه هۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوی مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دایكبووی ساڵی (1992)ـه و خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كره له توركیا، ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داواكراوه.
داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین هه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م تاوانباره، به‌زووترین كات ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌نه‌وه.