نه‌وا
باڵیۆزخانه‌ى فیلیپین له به‌غدا هاووڵاتیانى له عیراقدا ئاگادارده‌كاته‌وه دواى هێرشى سه‌ر چه‌ند دیپلۆماتكارێكى توركى له شارى هه‌ولێر، هۆشیار بن و ئاگادارى سه‌لامه‌تى خۆیان بن.
باڵیۆزخانه‌ى فیلیپین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختده‌كاته‌وه، باڵیۆزخانه‌كه هاونیشتمانیانى له‌ناو عیراق و ئه‌وانه‌ى گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ عیراق ئاگادارده‌كاته‌وه، كه هۆشیار بن و چاودێرى دۆخه‌كه بكه‌ن له ئه‌گه‌رى بوونى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر ئارامى و سه‌لامه‌تییان، ئاگایان له خۆیان بێت.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانێت هاووڵاتیانى فیلیپینى سه‌رنج به‌لاى خۆیاندا رانه‌كێشن، هه‌روه‌ها به‌شدارى له هیچ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌یه‌كى گشتیدا نه‌كه‌ن.
له‌چه‌ند رۆژى رابردودا له شارى هه‌ولێر هێرشكرایه‌سه‌ر چه‌ند دیپلۆماتكارێكى توركى له ریستۆرانتێكدا و له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان جێگرى كونسوڵى توركیا بوو.