حەشد: پێویستە پێشمەرگە لەبری خەو بینین بە كەركوكەوە تەركیز بخاتەسەر پاراستنی هەولێر

20/07/2019 عێراق

نەوا
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دەڵێت "پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە لەبری قسەكردن لەسەر گەڕانەوە بۆ كەركوك تەركیز بخەنەسەر پاراستنی شاری هەولێر".
عەلی حسێنی سەركردە لە حەشدی شەعبی–میحوەری باكور لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "ئەو قسانەی باس لە گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكەن بۆ كەركوك ورد نین، چونكە ئەو هێزە توانای پاراستنی بارودۆخی ئەمنیی كەركوكی نییە".
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەكانی پێشمەرگە شكستیانهێناوە لەپاراستنی شاری هەولێر و ناوچەكانیان، هەروەها شكستیانهێناوە لەئیدارەدانی كەركوك كاتێك لەساڵی 2003 هاتنە ئەو شارەوە، بۆیە داوایان لێدەكەین هەوڵی پاراستنی هەولێر بدەن لەبری ئەوەی خەون بە گەڕانەوە بۆ كەركوك ببینن.
ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی باسی لەوەشكردوە، بارودۆخی ئەمنیی كەركوك تائێستا زۆرباشە و لەوكاتەوەی هێزە فیدراڵییەكان بڵاوبونەتەوە، هیچ خروقاتێكی تیرۆریستی روینەداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group