نەوا
ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە بەریتانییەكە ئیدانە دەكەن و داوا دەكەن دەستبەجێ ئازاد بكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیاند، داوا لە ئێران دەكەن كەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانییەكە لەگەڵ سەرنشینەكانی ئازاد بكات.
وتیشی، پەرەسەندی زیاتری گرژیەكان لە ناوچەكەدا مەترسیدار دەبێت و كۆسپ و بەربەست بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دروستدەكات كە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا خراونەتەگەڕ.
وەزارەتی دەروەی فەڕەنساش پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ بەریتانیا دوپاتكردۆتەوەو داوای ئازادكردنی ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی كردوە كە لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.