هاتوچۆی هەرێم ئاگاداریەكی بڵاودەكاتەوە

21/07/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەماوەی 60 ڕۆژدا كاری یاسایی ئۆتۆمبێل ئەنجام بدرێت، بەپێچەوانەوە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە بە بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێویستە خاوەنی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لەكاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستكردنی گرێبەست بە كڕیارانیان لە بری ئەو دەستەواژەیەی نوسراوە (تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژ كار بەم گرێبەستە دەكرێت) بنووسن دەبێت لە دوای واژۆكردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بكرێت بەمەبەستی تۆماركردن.
لە ڕاگەیەندراوەكەی هاتوچۆ كە ئاڕاستەی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلی كردووە ئاشكرایدەكات، ئەگەر لە ماوەی 60 ڕۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی یەك ملیۆن دینار خاوەنەكەی سزا دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group