موحەمەد جەواد زەریف: بۆڵتۆن دەیەوێت بەریتانیا پەلكێشی جەنگ لەگەڵ ئێران بكات

21/07/2019 جیهان
نەوا
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، جۆن بۆڵتن-ی راوێژكاری ئاسایشی ئەمریكای بە هاندانی بەریتانیا بۆ بەرپاكردنی جەنگ لەگەڵ ئێران تاوانباركرد و رایگەیاند: "بۆڵتن دوای ئەوەی لە راكێشانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەرپاكردنی ئەو جەنگەی كە ئەمریكا بەجەنگی سەدە ناوی بردووە شكستیهێنا،  لەئێستادا هەوڵدەدات بەریتانیا بەرەو ئەو ئاڕاستەیە رابكێشێت".
لەوبارەیەوە زەریف لە تویتێكدا نووسیویەتی: "جۆن بۆڵتن دوای ئەوەی لەراكێشانی ترەمپ بۆ بەرپاكردنی جەنگ لەگەڵ ئێراندا سەركەوتوو نەبوو، لەئێستادا لەترسی هەڵوەشانەوەی تیمەكەی (تیمی ب) دەیەوێت بەریتانیا بەرەو ئەو جەنگە پەلكێش بكات".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە "پێویستە لێپرسراوانی بەریتانیا ژیرانە هەڵسوكەوت بكەن و نەكەونە داوی فێڵەكانی بۆڵتن-ەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group