شۆڕش حاجی: فراكسیۆنی گۆڕان لە جاران زیاتر چاودێری حكومەت دەكات

21/07/2019
شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕا

نەوا
ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت:  فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمانی كوردستان لە جاران زیاتر چاودێری ئەدای حكومەت دەكات بەو وەزیرانەشەوە كە نوێنەرایەتی بزوتنەوەكە دەكەن.
شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند :"بزوتنەوەی گۆڕان سەرسەختانە داكۆكی دەكات لە بونیاتنانی حكومەتێك كە لە سایەیدا هاوڵاتیان بحەسێنەوە، چاوی لەوەیە پارتی دیموكراتی كوردستان پابەندی ئەو رێككەوتنە سیاسییە بێت كە لەگەڵ گۆڕان كردویەتی و حكومەتیش پابەند بێت بەو كارنامەیەی رایگەیاندوە، بزوتنەوەی گۆڕانیش شێلگیرانە هەوڵی جێبەجێكردنی هەمو خاڵەكانی دەدات لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك و گەڕاندنەوەی متمانەی  خەڵك بە دەسەڵات و حیزبە سیاسیەكان".
وتیشی:" فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە جاران شێلگیرانەتر چاودێری ئەدای حكومەت دەكات بەو وەزیر و كەسانەشەوە كە ناردومانن پێش وەزارەتەكانی دیكە، ئەوەش لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكیان داوە و تا ئەوكاتەی لەگەڵ ئەو بەڵێنانە راستگۆبن كە بە خەڵكیان داوە ئێمەش پشتیوان و پاڵپشت و هاوكاریان ئەگەرنا بزوتنەوەی گۆڕان بە قوربانیی هیچ كەسێك ناكەین، چونكە بزوتنەوەی گۆڕان و پەیام و داواكارییەكانی لە هەمو كەس خۆشەویستر و گەورەترە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group