پەرلەمانتارێك بۆ شیعەكان: پێكهاتەی سوننە بچوك مەكەنەوە

22/07/2019 عێراق

نەوا
ئەحمەد مەدلول جەربا ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی پارێزگای نەینەوا نامەیەكی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكەكانی حزبە شیعیەكان كردووە و داوایان لێدەكات هەوڵی بچوككردنەوەی پێكهاتەی سوننە نەدەن. دەشڵێت "سەدام حسێن بەدەسەڵات و زاڵمیی خۆیەوە نەیتوانی پێكهاتەی شیعە بچوك بكاتەوە".
ئەحمەد مەدلول لەنامەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمان پێوەر نییە بۆ قەبارەی پێكهاتەكان، بۆیە نابێت هەوڵی بچوككردنەوەی پێكهاتەی سوننە لەسەر ئەو بنچینەیە بدرێت.
باسی لەوەشكردووە، هەركەس لەسەر ئەو بنچینەیە هەوڵبدات و یاری بكات، لەكۆتاییدا شكستدەهێنێت و دەڕووخێت، ئەوانەی دوێنێیان لەبیرچوەتەوە دەیەوێت بیریان بخاتەوە، كە سەدام حسێن بە دەسەڵات و زاڵمیی خۆیەوە نەیتوانی پێكهاتەی شیعە بچوك بكاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە هیوادەخوازێت حزبە شیعییەكان هەمان رێچكەی سەدام نەگرنەبەر، چونكە لەكۆتاییدا گەل دەمێنێتەوە و ئەوان نامێنن، پێكهاتەكانیش گەورەترن لەوانەی هەوڵی بچوككردنەوەیان دەدەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group