نه‌وا
رۆژنامه‌ى "ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ى ئیسپانى ئاشكرایكرد، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید بۆندێكى نوێى پێشكه‌شى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌یمار و بۆنده‌كه‌ش له گاریس به‌یڵى وێڵزى و بڕێك پاره پێكهاتوه.
رۆژنامه‌كه له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ریاڵ مه‌درید بۆندێكى پێشكه‌ش به یانه پاریسییه‌كه كردوه و خۆى له گاریس به‌یڵ و 90 ملیۆن یورۆ ده‌بینێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو ده‌ستبه‌ردابونه له نه‌یمارى به‌ڕازیلى.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات، كه بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ركابه‌رى سه‌رسه‌ختى یانه مه‌دریدییه‌كه، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌كه هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن.
به‌پێى راپۆرته‌كه ئه‌گه‌ر یانه‌ى پاریس به‌و گرێبه‌سته رازى بێت ئه‌وا ئه‌سته‌مه به‌یڵ ره‌تیبكاته‌وه، چونكه له‌ئێستادا ئاستى زۆر دابه‌زیوه، هه‌روه‌ها پێشتریش زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى ریاڵ مه‌درید ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه ئیداره‌ى یانه‌كه هه‌وڵى فرۆشتنى ئه‌ستێره وێڵزیه‌كه ده‌ده‌ن.