نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا كردوه و وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆی، راشیگه‌یاندوه، هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یان هه‌یه و سوپاسی پشتگیریی جۆنسۆن-یش ده‌كات له‌و ڕوه‌وه.
مه‌سرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا به‌تایبه‌تی زۆر سوپاسی بۆریس جۆنسۆن ده‌كات بۆ پشتگیریكردنی له هه‌رێمی كوردستان چ ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن بووه یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا. ده‌شڵێت "ئێمه وه‌ك دۆست و هاوبه‌شێك ده‌توانین پشتتان پێ ببه‌ستین".