ڤان دایك بۆ گرانترین بەرگریكار: تاموچێژ ببینە و خۆت سەرقاڵ مەكە

06/08/2019 وەرزش

نەوا
هاری ماگویر بە 97 ملیۆن دۆلار لە لیستەر سیتییەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە كردو بوە گرانترین بەرگریكار لە جیهانی تۆپی پێدا، بەڵام زۆرترین گوشاریشی كەوتوەتەسەر.

 لەوبارەیەوە ڤێرجیل ڤان دایك گرانترین بەرگریكاری پێشوی جیهان و یانەی لیڤەرپوڵ ئامۆژگاری ماگویر دەكات و دەڵێت "مگوایر هیچ دەسەڵاتێكی نییە لەو نرخەی مانچستەر یونایتد داویەتی، بەڵام ناشتوانێت خۆی لە تەركیزی میدیا بدزێتەوە".
هەروەها دەشڵێت "ئەو نرخە زۆرە گوشاری لەگەڵدا دەبێت، بەڵام پێویستە هیچ كاریگەرییەكی نێگەتیڤی نەبێت، لەكاتێكدا لە یانەیەكی گەورەی وەك مانچستەر یونایتد بەردەوام گوشارت لەسەر دەبێت".
ڤان دایك جەختدەكاتەوە، كە ئاسان نییە خۆی لەو هەموو گوشارە بدزێتەوە، بەڵام دەبێت ماگویر تاموچێژ لە دۆخەكە ببینێت و خۆی پێوە سەرقاڵ نەكات.
پێشتر بەرگریكارەكەی لیڤەرپوڵ خاوەنی ریكۆردی بەرزترین نرخی بەرگریكار بوو، كاتێك لە اڵی 2018دا بە بڕی 91 ملیۆن و 190 هەزار دۆلار پەیوەندی بە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە كردبو.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group