پێكدادانەكانی عەدەنی یەمەن دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتوەتەوە

11/08/2019 جیهان

نەوا
لە ئەنجامی پێكدادانی هێزەكانی سەربە حكومەتی شەرعی عەدەن و هێزەكانی حیزام ئەمنی سەربە ئەنجومەنی كاتیی باشور، كە ئیمارات پشتگیریان دەكات، زیاتر لە 120 كەس بونەتە قوربانی.
رێكخراوی پزیشكانی بێ سنور لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەرۆژانی شەممە و یەكشەممەدا بەهۆی پێكدادانی لایەنەكانەوە لانی كەم 5 كەس گیانیان لەدەست داوە و 119 كەسی دیكەش برینداربون، كە برینی 62یان سەختە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە زۆرێك لە قوربانییەكان منداڵان و كەسانی مەدەنین.
لەئەنجامی پێكدادانی 4 رۆژەدا، یەكەكانی حیزام ئەمنی سەربە ئەنجومەنی كاتیی باشور، كە ئیمارات پشتگیریان دەكات توانیان كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماریی مەعاشیك و دەزگا ستراتیژیەكانی وڵات بگرنەدەست.
بەرپرسان و فەرماندەكان لەڕێی زرێپۆشە سعودیەكانەوە كۆشكی كۆمارییان جێهێشتوە و كۆنتڕۆڵی شارەكە بەتەواوی لەدەست هێزەكانی حیزام ئەمنیدایە.
یەكەكانی حیزام ئەمنی كە سەربە ئەنجومەنی كاتیی باشورن، هەوڵی خستنی حكومەتی شەرعی عەبدورەبو مەنسور هادی سەرۆك كۆماری یەمەن دەدەن، كە ئێستا لە سعودیە نیشتەجێیە.
دوای ئەوەی لە ساڵی 1990دا یەمەنی باشور و باكور یەكیان گرت، لەدوای خۆپیشاندانەكانی 2011ی یەمەن، بیروڕای جیابونەوە جارێكی تر ئەو وڵاتەی تەنییەوە و رەوتێك بەناوی "بزاوتی باشور" دروست بو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group