داقوق.. هێرشێكی داعش 4 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

12/08/2019

نەوا


لە نزیك گوندێكی سنوری قەزای داقوق لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش 2 پۆلیسی فیدراڵی كوژران و دوانی تر برینداربوون، هێرشەكەش دوو رۆژ دوای ئەوە بووە كە هێزێكی پۆلیس لەو شوێنە جێگیركرابوون.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە چەكدارانی داعش لە نزیك داقوق هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، لەو بارەوە سەید ئومێد كاكەیی فەرماندەی حەشدی كاكەیی بە نەوای راگەیاند: چەكدارانی داعش بە چەكی قورس و هاوەن پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوە لە نزیك گوندی عەلی سەرا.
وتیشی: بە هۆی هێرشەكەوە دوو پۆلیس ژیانیان لەدەستدا و دوانی تریش برینداربوون.
ئەو فەرماندەیەی حەشدی كاكەیی رونیشیكردەوە، دوای هێرشەكانی ماوەی رابردوو لە سنوری داقوق، رەخنەی ئەوە لە پۆلیسی فیدراڵی گیراوە كە لە چەند شوێنێك كۆبوونەوە و تەنها بنكە و بارەگاكانی خۆیان دەپارێزن، بۆیەش لە پێش جەژنی قوربان پۆلیسی فیدراڵی پلانێكی نوێی جێبەجێ كردووە و ژمارەیەك لە هێزەكانی لە خوار گوندی عەلی سەراوە جێگیركردووە و دوای دوو رۆژ لە جێگیركردنیان هێرشیان كرابوە سەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group