یەمەن.. ژمارەی قوربانیانی شەڕ و پێكدادانەكانی عەدەن گەیشتە 300 كەس

12/08/2019 جیهان

نەوا


نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای یەمەن و هێزەكانی ئەنجوومەنی كاتی، كە لە لایەن ئیماراتەوە پاڵپشتی دەكرێن لە شاری عەدەن گەیشتە، 300 كەس.
لیز گراندی رێكخەری هەماهەنگی بۆ كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە یەمەن، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە لە هەشتی ئەم مانگەوە لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای یەمەن و هێزەكانی ئەنجوومەنی كاتی لە شاری عەدەن تا ئێستا، 40 مەدەنی كوژراون و 260ی دیكەش برینداربوون.
لیز گراندی ئەوەی وەبیرهێناوتەوە كە جێگەی نیگەرانییە لە میانی جەژنی قورباندا، لە بری دەربڕینی خۆشی و شادی، خەڵكی مەدەنی لە شاری عەدەن دەبنە بە قوربانی.
رێكخەری هەماهەنگی بۆ كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە یەمەن داوای لە رێكخراوە مرۆیی و تەندروستییەكان كردووە بە ئامانجی چارەسەركردنی بریندارەكان، تیمەكانیان رەوانەی شاری عەدەن بكەن.
لیز گراندی داواشی لە لایەنەكانی یەمەن كردووە كە پابەند بن بە یاسایی نێوەدەوڵەتی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ و لەوە زیاتر رێگە نەدەن خەڵكی مەدەنی ببن بە قوربانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group