بارزانی: نابێت لە هەرێمەوە بیانو بدرێتە ئێران و توركیا بۆ بۆردومانی ناوچە سنوریەكان

12/08/2019

نەوا 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوەدەكات لە پێناو نەهێشتنی بیانووەكانی ئێران و توركیا بۆ بۆردومانی ناوچە سنوریەكانی هەرێم، چەند هەنگاوێك دەگرنەبەر، بەڵام هەرگیز رێگە نادەن جارێكی تر خوێنی كورد بە دەست كورد بڕژێت.
مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەیەكدا لە باڵەكایەتی نیگەرانی خۆی لە تۆپباران و بۆردومانەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر ناوچە سنوریەكانی هەرێم دەربڕی و وتیشی: ئەگەر بیانو نەدرێتە تاران و ئەنقەرە ئەو دوو وڵاتە ناوچە سنوریەكان تۆپباران و بۆردومان ناكەن.
وتیشی: بۆ نەهێشتنی ئەو بیانوانە چەند هەنگاوێك دەگرینەبەر، بەڵام بە دڵنیاییەوە جارێكی تر خوێنی كورد بە دەست كورد ناڕژێت.
بارزانی باسی لەوەشكرد، كە پێویستە رەچاوی دۆخی هەرێم بكرێت، چونكە تاكە شوێنە ئومێدی دوا رۆژی كوردستان بێت و ئەگەر ئەم ئومێدە نەمێنێت، هەموو شتێك تەواو دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group