لە بارەی دەنگۆی داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كۆنسێرتێك لە سلێمانی رونكردنەوە دەدرێت

12/08/2019

نەوا


دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە، كە لە كۆنسێرتی گۆرانیبێژێكی تورك لە پاركی هەواری شاری سلێمانی، لەسەر داوای گۆرانیبێژەكە ئاڵای كوردستان داگیراوە، بەڕێوبەری شانۆی رۆمانی، كە كۆنسێرتەكەی تێدا بەڕێوەچووبوو رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە رونكردنەوەكەدا سەردار خدر، بەڕێوبەری شانۆی رۆمانی لە پاركی هەواری شاردا هاتووە: لە كۆنسێرتی كۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە هیچ جۆرێك ئاڵای كوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای كوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە.
راشیگەیاندووە: "هەركەسێ ئیدیعای تری هەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی  ڕاستیەكان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group