قایمقامیەتی كەلار لە بارەی فرۆشتنی یاری ئاگرینەوە هۆشداری دەداتە دوكاندارەكان

12/08/2019

نەوا


قایمقامیەتی كەلار هۆشداری دەداتە دوكاندارەكان خۆیان بە دوربگرن لەفرۆشتنی یاری ئاگرین و تەقەمەنی و داواش لەهاوڵاتیان دەكەین ڕێگە بەمناڵەكانیان نەدەن ئەو یارییانە بكڕن.
لە راگەیەندراوێكدا قایمقامیەتی قەزای‌ كەلار باسی لەوەكردووە، " ئێوارەی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەناحییەی رزگاری سەربەقەزای كەلار دوو منداڵ تەمەنی هەشت ساڵ و حەوت ساڵان یاری ئاگرین (تەرەقە) دەخەنە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا دەتەقیتەوە و هەردووكیان برینداردەكات دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلارو چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برین و ڕێژەی سوتانەكەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون".
قایمقامیەتی كەلار هۆشداری دەداتە دوكاندارەكان خۆیان بە دوربگرن لەفرۆشتنی یاری ئاگرین و تەقەمەنی.
هاوكات داواش لەهاوڵاتیان دەكات رێگە بەمناڵەكانیان نەدەن ئەو یارییانە بگڕن و هەردوكانێكیش دەیفرۆشێت دەزگا ئەمەنییەكانیان لێ ئاگاداربكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group