ئۆجالان چاوی بە ئەندامانی خێزانەكەی كەوت

13/08/2019 جیهان
عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە

نەوا
دەسەڵاتدارانی توركیا رێگەیاندا كە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەزیندانەوە چاوی بەئەندامانی خێزانەكەی بكەوێت.
نوسینگەی مافەكانی "ئەسرین" لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی سەردانەكەوە بڵاویكردەوە، لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا رێگەدراوە كە بریكارەكانیان "عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری كونار، حامیلی یەڵدرم و ڤەیسی ئاكتاش" لە بەندیخانەی ئیمڕاڵی لەچوارچێوەی دیداری بنەماڵەكانیاندا چاویان بە ئەندامانی خێزانەكانیان كەوت.
ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی هەشتی ئەم مانگە عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، كە دەتوانێت تەواوی كێشەكان چارەسەر بكات و كۆتایی بە ئەگەری شەڕ بهێنێت لەماوەی یەك هەفتەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group