قایمقامی دوكان: لە چەند حاڵەتێكدا پارەی زیاد لە گەشتیاران وەرگیراوە

14/08/2019

نەوا
بەدواداچوون بۆپرۆژە گەشتیاریەكانی دوكان دەكرێت و قایمقامی دوكان  دەڵێت:" لە چەند حاڵەتێكدا پارەی زیاد لە گەشتیاران وەرگیراوە".
راگەیاندنی قایمقامیەتی دوكان بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە 13-8-2019، سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوكان و بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری گەشت و گوزار و بەرگری شارستانی و لیژنەی قایمقامییەت و گەشت و گوزار سەردانی بەشێكی زۆری پڕۆژە گەشتیارییەكان كرد و لە نزیكەوە چاودێری جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكانیانكرد.
سیروان سەرحەد قایمقامی دوكان رایگەیاندوە، بەدواداچونیان بۆ ئەو ڕێنماییانە كردوە كە لە ڕۆژانی پێش جەژن، بە خاوەن پڕۆژەو خاوەن بەلەمەكان دراوە.
وتیشی: "لەنزیكەوە چاوییان بە گەشتیاران كەوتووەو لەبارەی  پاكی و نرخی كەپرو كابینەكان پرسیارییانكردوە".
قائیمقامی قەزای دوكان ئاماژەی بەوەش كردوە "بەشێكی زۆری خاوەن پڕۆژەكان ڕێنماییەكانیان جێبەجێ كردووە و جێگەی دەست خۆشین ولە چەند حاڵەتێكدا بڕێك پارەی زیاد لەگەشتیاران وەرگیراوەو دوای لێكۆڵینەوە پارە زیادەكە بۆ گەشتیارەكان گەڕێنراوەتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group